شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه جارێكی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌نێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ وتیشی، ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا له ئه‌مریكا له پاشه‌كشه‌دایه و ڕه‌تیشیكرده‌وه، جارێكی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ڕابگه‌یه‌نێته‌وه.
تره‌مپ سوربوونی خۆی نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی خوێندنگه و دایه‌نگه و خستنه‌وه جوڵه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی و گوتی "قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا نییه".
وتیشی، ئه‌مریكا كار بۆئه‌وه ده‌كات ژماره‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكاته‌وه، له‌باره‌ی ڤاكسینی كۆرۆناشه‌وه وتی، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت.
ڕ. ج