شارپرێس:
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داواده‌كات به‌په‌له یه‌كێتی و پارتی كۆببنه‌وه.
هەرێم كەمال ئاغا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایە ئەگەر پارتی و یەكێتی لەسەر زۆر شت ناكۆك بن، لەسەر پێش‌گرتن لەو تەعریبە نوێیە بۆچوونیان یەکە، له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا ده‌ڵێت،"پێویستە بەپەلە كۆببنەوە بە هاوكاری لایەنەكانی دیكەی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئێستا پلانێكی نوێ هەیە بەوەی هەنگاو بە هەنگاو عەرەبە هاوردەكان دەگەڕێنرێنەوە زۆربەی ناوچە كێشە لەسەرەكان.
وتیشی، "گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەكان بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان، بە هەوڵی تاكە كەسی ئەگەر چارەسەریش بێت، كاتی دەبێت، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە گوشاری هەمەلایەنە دروست بكرێ، بە جۆرێك چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە نەك پینە و پەڕۆی كاتی".
ڕ .ج