وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له‌هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا ده‌بن

کوردستان

04/08/2020‌ 638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و رایدەگەیێنێت، ئێستا رۆژانە نزیکەی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا تەنیا لە شاری هەولێر دەستنیشاندەکرێن.

د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، "بەداخەوە، ئێستا لە هەولێر کۆرۆنا لە لووتکەی بڵاوبوونەوەی خێرادایە، رۆژانە 200 حاڵەت دەستنیشاندەکرێت و نۆ ئەوەندەی دیکەش تووش دەبن، واتە رۆژانە نزیکەی 2000 تووشبوو."

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتیمانیان دەکات پابەندی رێکارە خۆپارێزییەکان بن، لە بەستنی دەمامک، دوورکەوتنەوە لە یەکدی و شوێنی قەرەباڵخ و دەستشووشتنی بەردەوام.

ر. ج