گەریلاکانی هەپەگە ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی تورکیایان تەقاندەوە

کوردستان

04/08/2020‌ 1952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، گەریلاکانیان لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیان تەقاندۆتەوە.

لە راگەیەنراوێکدا ناوەندى راگەیاندنى هەپەگە رایگەیاند،"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە ٢ ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازیی هێزی داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە لە قەرەقۆلی بێزەلی ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگەوە بەرە گوندی بەزەنۆوە دەچوو. لەو چالاکیەدا کە بەهێزترین شێوە لە ئۆتۆمبیلە سەربازیەکە درا، ژمارەی سەربازە کوژران و بریندارەکانیان نەزانرا.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ٢ی ئاب سوپای تورکیا لە دەڤەری ئەسەندەرەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکاری کرد. هەر زانیاریەکی تر لە بارەی ئەو ئۆپڕاسیۆنەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە، گەیشتنە بەر دەستمان بۆ رای گشتی ئاشکرای دەکەین.
هێرشی داگیرکاری لە ئاڤاشین

هەروەها لە ٣ی ئابیش لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان سوپای تورکیا گوندی درێ و گەلی باسیای سەر بە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دەڤەری حەسەنانیان بە تۆپ و هاوەن توپباران کرد. لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا دارستانەکانی ناوچەکە ئاگریان گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە."

س.هـ