شارپرێس:
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه تیرۆرستانى داعشى له‌زنجیره چیاى حه‌مرین كرده ئامانج.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه له‌زنجیره چیاى حه‌مرین دوو تیرۆرستى داعشیان كوشتووه".
خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه: "فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وبه‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى،هه‌ستاوه به‌ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره چیاى حه‌مرین،وتوانیان به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه دوو تیرۆرست بكووژن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو: "ئه‌م گوورزه له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركووك،باره‌گاى كۆنترۆڵى پێشكه‌وتوو بووه،وهه‌روه‌ها توانرا ئه‌و میوانخانه‌یه خاپوور بكرێت كه‌خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو وهه‌ر له‌وێ كووژران".
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕاگه‌یاند: كه‌گوورزى ئاسمانى دژى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامدابوو،ئاماژه‌یشى دا فرۆكه‌كانى سوپا به‌یانى ئه‌مڕۆ گوورزى ئاسمانییان دژى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌سامه‌ڕا ئه‌نجامداوه.