شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له سه‌رجه‌م تاقیگه پسپۆڕییه‌كانی عیراق پشكنین بۆ 16813 نموونه‌ی وه‌رگیراو كراوه، به‌وه‌ش كۆی نموونه پشكنینكراوه‌كان گه‌یشته 1ملیۆن په‌نجاو نۆ هه‌زار و 619 پشكنین.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 1992 حاڵه‌ت بووه و به‌رزترین ژماره‌ش له‌پارێزگای به‌غدا/ره‌سافه تۆماركراوه كه 381 حاڵه‌ت بووه.
هەروەها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق روونیکردەوە کە 2836 حاڵه‌تی توشبوونی نوێیان تۆماركردووه و به‌رزترین ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون له پارێزگای به‌غدا- ره‌سافه تۆماركراون كه 373 حاڵه‌ت بووه.
هاوکات 83 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش تۆماركراون، به‌رزترین ژماره له‌پارێزگای بابل تۆماكراوه كه 14 حاڵه‌ت بووه.
بەپێیى دواین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق كۆی ژماره‌ی توشبووان گەیشتووەتە 134722 حاڵه‌تكۆی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 96103 کەس ، هەروەها كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش گەیشتووەتە 5017 کەس.
س.هـ