شارپرێس:
بەڕێوبەرایەتییەکەی دۆناڵد ترهمپ لە ڕێی وەزارەتی دادی ئەمریکاوە زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ ئەو ڕێکخراوانەی شوێنی نیشتەجێبوون دابین دەکەن بۆ ڕزگاربوون لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
لە مەڕاسیمێکی تایبەتی لە کۆشکی سپی، کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەدەچێت، بەفەرمی ئەم کۆمەکە بۆ ئەو ڕێکخراوانە ڕادەگەیەندرێت. بڕیاریشە ئەو مەڕاسیمە بە ئامادەبوونی ولیام بار، وەزیری داد و ئیڤانکا ترهمپ، راوێژکاری سەرۆکایەتی و کاربەدەستانی تری بەڕێوبەرایەتی و ژمارەیەک لە ڕزگاربووان لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی یارمەتییان دەدەن، بەڕێوەبچێت.
بهگوێرهی دهنگی ئهمریكا، کۆشکی سپی باسی لهوهكردووه: 73 ڕێکخراو لە 33 ستانی ئەمریکادا سودمەند دەبن کە بۆ ماوەی 6 تا 24 مانگ یارمەتی ڕزگاربووەکان دەدەن بۆ نیشتەجێبوون و ئەو خەرجییانەی پەیوەندییان هەیە بە نیشتەجێکردنەوە و هەروەهاش بۆ یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی کار.
ئیڤانکا ترامپ دەڵێت: پەتای کۆرۆنا وەهای کردووە کە دابینکردنی شوێنێکی پارێزراو بۆ نیشەجێکردنی ئەوانەی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ڕزگاریان بووە، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویست بێت.
ههورهها دۆناڵد ترهمپ لەوەتای پۆستەکەی وەرگرتووە، هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردنی بە مرۆڤەوە داوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕاوێژکارێکی تایبەتی دەستنیشان کرد.
بە هەمان شێوە، ئیڤانکا ترهمپ، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوەی کردۆتە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی.
ئیڤانکا، بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە "کۆیلایەتییەکی هاوچەرخ" ناودێر دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەوەی کۆشکی سپی وابەستەی لەناوبردنی بازرگانیکردنە بە مرۆڤەوە.