كۆبوونەوە نهێنییەكان بۆ دروستكردنی هەرێمی سوننە لەعێراق بەردەوامە

عیراق

08/08/2020‌ 1109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی كۆمەڵەی زانایانی عێراق شێخ خالید مەلا رایگەیاند، كۆبوونەوە نهێنییەكان بۆ راگەیاندنی هەرێمی سوننە لەعێراق بەردەوامە.

شێخ خالید مەلا راشیگەیاند، پێشتر بە سیناریۆی خۆپیشاندانەكان شكست بەهەوڵی دروستكردنی هەرێمی سوننە هێنرا، بەڵام ئێستا هەوڵەكان دەستیپێكردووەتەوە.

ئەو سەركردەیەی باسی لەوەش كردووە، ئەوان سوورن لەسەر راگەیاندنی هەرێمی سوننە لەعێراق، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

مەلا هەروەها دەڵێت: كۆبوونەوەكان بەنهێنی بەرێوەدەچن، بۆ ئەوەی دووربن لەدەستوەردانەكان‌و ئاشكراشیكرد، كە ئەمریكاش پشتگیری هەوڵەكانیان دەكات.

هـ ـ ح