لەدهۆك 25 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

کوردستان

11/08/2020‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ٢٥ تووشبووی دیكەی  کۆرۆنا چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لەراگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ نەخۆشی دیکەی کۆرۆنا دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێک کە دەرکەوت نێگەتیڤ بوون رەوانەی ماڵەوە کرانەوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی تاکو ئێستا لەو پارێزگایە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٥٣٣ کەس.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا ٧٨١ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی دهۆک چارەسەر وەردەگرن".