یەكێتی لەكازمی ناڕازییە

کوردستان

12/08/2020‌ 2771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەڕلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق دەگرێت بەوەی هیچ كام لە بەندەكانی كارنامە حكومییەكەی جێبەجێنەكردووەو باسی لەوەش كردووە، حیزبەكەی لەئەدای كازمی ناڕازییە.

ڕێزان شیخ دلێر لەلێدوانێكدا بەپێگەی "مەعلومە"ی راگەیاندووە، حكومەتەكەی كازمی گەلێك هەڵەی كردووە لەوانە دیاریكردنی كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەشێوەیەكی نایاسایی.

راشیگەیاند، هەموو كوتلە سیاسییەكانی ناو پەڕلەمان پشتیوانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە نەبوون.

شێخ دلێر لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق هیچ كام لەبەندەكانی كارنامە حكومییەكەی جێبەجێنەكردووە، كە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە.

هەروەها روونیشیكردووەتەوە، لەژێر سایەی پەكخستنی پەرلەمان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناتوانرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت.

وەرگێران: ئاكۆ ئاڵی