شارپرێس:
بەقسەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات بۆ یادی ١٦ی ئاب "دامەزراندنی پارتی"، ئەمساڵ ھیچ چالاكییەك ئەنجامنادەین، تەنیا لەڕێگەی راگەیاندنەكانەوە یادەكە دەكەینەوە.
عارف تەیفور، كە هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتییە لەسلێمانی رایگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لەھەرێمی كوردستان، ئەمساڵ ھیچ چالاكیمان بە بۆنەی یادی١٦ی ئاب نابێت، یادەكەش لەڕێگەی راگەیاندنەكانمانەوە دەكەینەوە، چونكە یادێكی پیرۆزە و پێویستە ھەموو ساڵ یادی بكەینەوە.
عارف تەیفور راشیگەیاند، جارێكی دیكە ئەو یادە زیندوو دەكەینەوە بۆ میلەتەكەمان، بۆیە چالاكیمان نابێت، چونكە نامانەوێت بەھۆی چالاكی و گردبوونەوەوە كەس زیانی بەركەوێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت.
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی _ھەڵەبجە باسی لەوەشكرد، ئاھەنگ و گردبوونەوە ئەنجامنادرێت، بەڵام یادێكی پیرۆزە بۆ گەلی كوردستان بەگشتی، بەتایبەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندام و لایەنگرانی خۆی، كە لەڕێگەی راگەیاندنەوە گرینگی پێدەدرێت و یادەكە دەكرێتەوە، تەنھا بەشێوەی كرداری و ئەنجامدانی چالاكی یادەكە ناكرێتەوە، ئەوەش بۆ بەرژوەندی گشتیی و سەلامەتی خەڵكە.
هـ ـ ح