توركیا تا 5 ساڵی تر لەدەریای رەشدا غازی دەستناكەوێت

مەلەفی تایبەت

30/08/2020‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "ئۆراسیا دەیلی" دەقی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ شارەزای ئازەربێجانی لەبواری وزەدا (ئیلهام شەعبان) بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی رەنگدانەوەی دۆزینەوەی غازی توركی لەسەر هێنانی غاز لەروسیاو ئازەربێجانەوە.

پرسیارەكان ئەوەیە، چەندێك جدیەت لەسەر یەدەگەكانی غاز هەیە لە دەریای رەش، كە ئەردۆغان باسی لێوە كردووە؟ ئایا ئەمە بەسە بۆ زامنكردنی بەكاربردنی ناوخۆیی یاخود بەهەمان شێوە بەسە بۆ هەناردە كردن؟

بەقسەی ئەو شارەزایە، دیارە كیڵگەكەی توركیا بچووكترە لە كێڵگەی "ئەبشیرۆنی"، كە ئەوی یەكەم ٣٢٠ ملیار مەتری چوارگۆشە غازی تێدایە، ئەوەی دووەم بریتییە لە ٣٥٠ ملیار.

هەر بەقسەی شارەزاكە، لە قۆناغی یەكەمدا، توركیا نزیكەی ٨ ملیار مەتری چوارگۆشە دەردەهێنێت، لە باشترین دۆخدا، ئەم رێژەی لە ماوەی پێنج ساڵدا دەستدەكەوێت، لە ئەمرۆدا، نزیكەی ٤٥ بۆ ٥٠ ملیار مەتری چوارگۆشە لە ساڵێكدا بەكار دەبەن، وە رەنگە كەمتریش بێت لەو رێژەیە. لەبەرئەوە، هیچ مانایەك نیە بۆ ئەوەی ئێستا پێشبینی كاریگەریەكانی بكرێت لەسەر ئەو وڵاتە. 

كاریگەری دەركەوتنی یەدەگەكانی غاز لە توركیا چۆن دەبێت لەسەر هاوردە كردنی غاز لە وڵاتانی ترەوە، بەتایبەتی لە ئازەربێجان و روسیاوە؟ 

لەوەڵامدا ئیلهام شەعبان دەڵێت: دیارە بە بەلای توركیاوە ئەم هەواڵە پۆزەتیڤە. بەڵام بابەتەكە بەلای روسیا و ئازەربێجانەوە مەترسیدار نییە، چونكە ئەو دوو وڵاتە لەوانەن غاز بە توركیا دەفرۆشن. 

هەروەها دەشڵێت: بە شێوەیەكی گشتی، توركیا غاز لە ١٠ دەوڵەتی جیهاندا دەكڕێت، هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەیی ركابەریەكی تەندروستەوە دێت.

باسی لەوەش كردووە، كە وەزیری دارایی توركیاش لە چاوپێكەوتنێكی میدیا ناوحۆییەكان رایگەیاندوە، ئەوان لە میتۆدی سیاسەتی وەزیاندا ئەو پەڕی نەرمی دەنوێنن، و ئەم كیڵگە غازەش پارەیان بۆ پەیدا دەكات.

ئیلهام شەعبان هەروەها وتی: هەرچی روسیا و ئازەربێجانیشە پشكێكی دیاری كراو غازی بازاڕی توركیا لە دەست دەدەن، هەریەكێكیش لەوان كڕیاری خۆیان لە بازاڕی ئەوروپادا هەیە بەردەوام ئامادەن غاز بكڕن، لەبەر ئەوە، هیچ پاساوێك بۆ دڵەڕاوكێ نییە، بە شێوەیەكی گشتی، قەبارەی بەرهەم هێنانی غاز لە توركیا نابێتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی زۆر كڕینی غاز كەم بكاتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا