ئیسرائیل ترسی لەفرۆشتنی فڕۆكەی ئێف-٣٥ بە ئیمارات هەیە

مەلەفی تایبەت

03/09/2020‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكرد,,mتەوە دەربارەی ئەوەی ئەمریكا دەتوانێت كۆنترۆڵی فرۆكەی ئێف-٣٥ بكات و هەندێك لە كارەكانی شەڕكردنی لە دوورەوە بوەستێنێت، ئەمەش بۆ دڵنیاكردنەوەی ئیسرائیل.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ دەیەوێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلدا بنیامین ناتانیاهۆ گفتوگۆی فرۆشتی فرۆكەی شەڕكەری ئێف-٣٥ بكات بۆ ئیمارات.

نووسینگەی ناتانیاهۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بەردەوام دژی فرۆشتنی فرۆكەی ئێف-٣٥ و هەر چەكێكی نوێترن بە هەر وڵاتێك لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە ئیسرائیل، لە نێویشیاندا ئەو وڵاتە عەرەبییانەی پەیوەندی دیبلۆماسییان لەگەڵ دەوڵەتی یەهودیدا هەیە.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری شیكاری ستراتیجی و تەكنیكی، رەسلان بوخوف دەڵێت: پێدەچێت ترسی ئیسرائیل لە دەستكەوتنی فرۆكەی شەڕكەری ئێف-٣٥ تا ڕادەیەك زیادە رۆیی تێدا بێت.

هەروەها دەڵێت: بۆ نموونە فرۆكەی ئێف-١٦ لە نێو هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و ئوردندا لە خزمەتی سەربازیدایە، بەڵام ئەگەر بێت و فرۆكەوانێكی ئوردنی بیەوێت فرۆكەیەكی ئیسرائیلی بپێكێت، ئەمە بە هیچ شێوەیەك روونادات، ئەویش بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی لەو بەرنامەیەدا هەیە، كە كۆمپانیا ئەمریكییەكە دروستی كردووە.

لە ئێستادا یەك ناوەندی جیهانی هەیە، واتە یەكەی كارپێكردنی لۆجستی ئۆتوماتیكی (ALOU)، تێیدا یەدەگی كەلوپەلی فرۆكەكەو دابەش كردنی بەگوێرەی ئیشپێكردنی ئێف-٣٥ دەبێت، سەرجەم خزمەتەكانی (ALIS)  لە رێگەی سیستەمی نهێنی زەمینی یان مانگە دەستكردەكان پێكەوە بەستراونەتەوە.

بۆیە پێویستە پێشبینی بۆ ئەم سیستەمەو تایبەتمەندیەكانی كارپێكردنی نەكرێت، بەڵام لە راستیدا شۆرشێكە لە بواری سەربازی. كە رێگە بە هەڵسوڕاندنی هەر فرۆكەیەكی ئێف-٣٥ و سەرجەم كارپێكراوەكانی دەدات، جا ئەو ناوچەیەی كاری تێدا دەكات هەر شوێنێك بێت، ئەگەریش پێویست بكات، دەتوانرێ كاری جێبەجێكردنی فرۆكەكە سنوردار بكرێت.  

لەبەر ئەوەشە، كاتێك مەترسییەك بێتە پێش، ئەمریكا دەتوانێت هاوپەیمانەكەی (كڕیار و كارپێكەری ئێف- ٣٥؛ بە یەك كلیك كردن لەسەر سیستەمی (ALIS) سنوردار بكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە