دانیشتوانی گەورەترین شاری ئەمریكا بەكۆمەڵ كۆچ دەكەن

مەلەفی تایبەت

10/09/2020‌ 5707 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیرگی مانوكوف، راپۆرتێكی لەگۆڤاری "ئیكسپرت ئۆنلاین" بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هۆكارەكانی دەرچوونی بەكۆمەڵی خەڵك لە نیۆیۆركەوە بەرەو كەنارەكان و ویلایەتەكانی تری ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، بەردەوام دانیشتوانە دەوڵەمەندەكانی نیۆیۆرك وەك دانیشتوانی شارە گەورەكانی وڵاتانی تر لەهاویندا هەوڵی ئەوە دەدەن شارەكە جێبهێڵن. 

لەگەڵ ئەوەدا، كۆچكردنی هاوینەی ئێستا زۆر بەربڵاوەو بەهۆی كۆچی بە كۆمەڵەوە زۆربەی چێشتخانەو شوێنە گشتیەكان داخراون، تاوانكاری زیادی كردوەو دەتوانرێ كاركردن لە دوورەوە ئەنجام بدرێت. 

یەك شەممەی رابردوو، رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز لە دوو وتاری جیاوازدا نووسیویەتی: لەم چەند مانگەی رابردوودا، داواكاری بۆ خزمەتگوزاری كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە نیۆیۆرك بە شێوەیەكی وا زیادی كردوە ناچار بوون كۆت و بەند بۆ داواكاریەكان دابنرێت. لە هەمان كاتدا، داوكاریەكی پێشبینی نەكراو هەیە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوون لە كەنارەكاندا. 

لە راستیدا هەندێك لە دانیشتوانی نیۆیۆرك ئەوانەی ماڵەكانیان بەجێ هێشتوە لە هاویندا، بەلای كەمەوە نیازی ئەوەیان نییە لە داهاتویەكی نزیكدا بگەڕێنەوە، لە هەمان كاتدا فرۆشتنی خانوو و زەوی لەو شارەدا گەشەی كردووە، و لە یۆلیۆی ٢٠٢٠ دا فرۆشتن بە رێژەی ٤٤% لە شوێنەكانی دەوربەری نیۆیۆرك زیادیكردووە، بە بەراورد بە مانگی یۆلیۆی ٢٠١٩. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسكەدا، بە نزیكەیی سەرجەم كەنارەكانی نیۆیۆرك، داواكاریی  لەسەر خانوو بەرزبونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینی بەبێ گوێدانە نرخەكان. 

نووسینگەی خانووبەرە دەڵێن بە تەمەنیان داواكاری لەو شێوەیەیان نەبینیوە و وەبیریان نایەت دیاردەی وا روویدابێت. 

دیارە دانیشتوانی نیۆیۆرك تەنیا بۆ شوێنەكانی دەوروبەری نیۆرك كۆچ ناكەن، بەڵكو دەچنە ویلایەتەكانی تریش، لە نمونەی تەكساس و فلۆریدا و ساوس و كارولینا و ئۆریگۆن، و ژیان لەوێ ئاسان ترە.

پەتای كۆرۆنای نوێ بووە مایەی زیندوكردنەوەی جوڵەی ئەمریكییەكان، كە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو گەیشتە لووتكە، ئەوەشی كۆچكركردنی بە كۆمەڵی لە شارە گەورەكان زیاد كرد، ترسە لەو ناوچانەی قەرەباڵەغن لە كاتی بوونی پەتاكەدا، بوونی ئینتەرنێتی بەهێزە كە كاركردن لە دوورەوە دەستەبەر دەكات، ژیانی شەوانەو چالاكی خۆشگوزەرانی لە ناوچە نوێیەكاندا نیە، بە پێچەوانەی شارە گەورەكانەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا