شارپرێس:
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ
خۆراک دەڵێت بڕی درووستی خواردنی رۆژانەی نان بۆ کەسێکی پێگەیشتوو بریتییە لە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ گرام نان .
کۆمەڵەکە دەڵێت واباشترە
نانی دانەویڵەی تەواو ( ئاردی بەکەپەکەوە) بخورێت، لەبەرئەوەی لەلایەکەوە کالۆری
کەمە و لایەکی تریشەوە ریشاڵی خۆراکی زۆرە کە گەلێک سوودی تەندروستی هەیە .
ریشاڵە خۆراکییەکان
وادەکەن مرۆڤ بەخێرایی هەست بە تێری بکات، جگە لەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی
شەکرەی جۆری دووەم و شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن کەمدەکاتەوە .
لەلایەکی ترەوە
کۆمەڵەکە باسی لەوە کردووە کە ئاردی سپی (سفر) ناوبانگێکی خراپی هەیە و دەبێتە هۆی
زیادکردنی کێش، بەڵام ئەویش لەهەندێک حاڵەتدا سوودی تەندوروستی خۆی هەیە .
کۆمەڵەی خۆراکی
ئەڵمانی روونیکردۆتەوە کە نانی سپی دەبێتە هۆی پاراستنی گەدە بەتایبەت لەدوای
ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دوای تووشبوون بە ئەنفلۆنزای گەدە یان هەوکردنە درێژخانەیەکانی
گەدە لەبەرئەوەی گەدە باشتر بەرگەی ئەو ئاردە دەگرێت وەک گەنمی بۆر یان ئاردی بە
کەپەکەوە .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی