شارپرێس:
کۆمپانیای ئەسترازێنێکا بریتانی دەستیکردەوە بە تاقیکردنەوەکانی لەسەر ئەو ڤاکسینەی دروستیکردووە بۆ نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید – 19.
بەپێی بنکەی زانیاری تاقیکردنەوە پـزشکییەکانی یەکێتی ئەوروپا EudraCT، تاقیکردنەوەکان لە ئهمڕۆ دووشەممەوە دەستیانپـێکردووەتەوە و لە پاڵ ناوی پـرۆژەکە کە نووسرابوو “temporarily halted” واتە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، گۆڕاوە بۆ “restarted” ، واتە دەستیپـێکردووەتەوە.
12ی ئهیلول، کۆمپانیای ئەسترازێنێکا رایگەیاند: لەلایەن چاودێری سەلامەتی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان.
ئەم ڤاکسینەی کۆمپانیای ئەسترازێنێکا تاقی دەکاتەوە، لە ئێستادا هیوابەخشترین ڤاکسینە لە نێوان ئەو دەیان ڤاکیسنەی دیکەی لە سەرانسەری جیهان بۆ نەخۆشی کۆڤید- 19 تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێن.
بەپێی بەرنامەیەکی دیکۆمینتاری نوێی کەناڵی "بی بی سی" بەریتانی، سروشتزانێکی ناوداری بەریتانی دەیڤد ئاتنبۆرۆ هۆشداری داوەتە مرۆڤایەتی لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کوشندەتر ئەگەر بێت و کۆششی باشتر بۆ پاراستنی جۆرە هەڕەشەلێکراوەکانی ئاژەڵەکان نەنرێت.
لەدیکۆمێنتارییەکەدا کە بەناونیشانی " Extension: The Facts " ئامادەکراوە تەنیا باس لە لێکەوتە وێرانکەرەکانی چالاکییە مرۆییەکان لەسەر ژیانی هەندێک لە بوونەوەر و ئاژەڵە کێوییەکان ناکات، بەڵکو ئەولاتر دەروات و دەڵێت پەیوەندی لەنێوان ئەو چالاکیانەی مرۆڤ و دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێدا هەیە .