شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێر 8 تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 41 که‌سی تریش له نه‌خۆشخانه کراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویکرده‌وه: له دوێنێوه 41 که‌س له نه‌خۆشخانه کراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و کۆی گشتی ئه‌و که‌سانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ن له ئێستادا گه‌یشته 197 که‌س، هاوکات له دوێنێوه 35 نه‌خۆش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
باسی له‌وه‌شکردووه: 179 که‌س له ئێستا له نه‌خۆشخانه پێویستیان به ئۆکسجین هه‌یه و 32 نه‌خۆشیش له ژوری چاودێری چڕدان.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رونیکردووه‌ته‌وه: 8 که‌سی دیکه به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش کۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان له پارێزگای سلێمانی گه‌یشته 747 که‌س.
به‌گوێره‌ی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا 37 هەزار و 907 توشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 24 هەزار و 27 کەس چاکبونەتەوە و 12 هەزار و 489 کەس تا ئێستا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و هەزار و 391 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.