ئەو لایەنانە ئاشکرا دەکرێن لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدان

عیراق

16/09/2020‌ 517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی ناوی ئەو کوتلە و هاوپەیمانیانەی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، هەروەک پێشیوایە پشتیوانیکردنی سیستانی لە خۆپیشاندەران پاڵپشتێکی گەورەی پرۆسەی چاکسازییە .

سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا روونیکردۆتەوە کە هەموو ئەو لایەنانەی باسیان لەوە دەکرد ناتوانرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوکاتەدا بەڕێوەبچێت کە حکومەت دیاریکردووە لەدوای بەیاننامەکەی مەرجەعیەت بێدەنگیان هەڵبژاردووە ، کە تێیدا جەختی لەجێگیرکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان کردەوە .

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هاوپەیمانێتی سائیروون و رەوتی حیکمەی نیشتیمانی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

رۆژی یەکشەممەى رابردوو دوای کۆبوونەوەی سیستانی و جینین بلاسخارت نوێنەری تایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەی عێراق لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا دەربڕی و داواشی کرد پێداویستییەکانی پرۆسەکە فەراهەم بکرێت .

وەگێڕان : ئاکۆ ئاڵی