شارپرێس:
سکرتێرى مەکتەبی سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت، یاسای هەڵبژاردنەکانى عێراق بە دڵی حزبەکەی نییەو لەگەڵ سیستەمى یەک بازنەین.
فازڵ میرانی سکرتێرى مەکتەبی سیاسى پارتى رایگەیاند"یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌دڵی ئێمه نییه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه داین هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت به‌ڵام براده‌رانی شیعه زۆرینه‌ی خۆیان زه‌مانه‌ت كردووه له یاسای یه‌كه‌مه‌وه ئێستا ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه‌وه یه‌كه‌ی بچوكتر له پارێزگا، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌نگی كه‌س نه‌فه‌وتێت حه‌قه عێراق هه‌مووی یه‌ك بازنه بێت".
ئاماژەى بەوەشکردوە، سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه هه‌یه له‌په‌رله‌مان وه نه‌یه‌ك ڕیزی سوننه و نه‌یه‌ك ڕیزی كورد ئه‌م یاسایه ده‌رباز بووه.
میرانی بەدەنگی ئەمریکای رایگەیاندوە، ئه‌مڕۆ مه‌رجی شیعه و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتی ئه‌وه‌یان كرد له‌حوزه‌یرانی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها وتنه، چونكه ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات خه‌ڵكی تر بڕیار نادات ڕووداوه‌كان بڕیار ده‌دات ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌بێت یان نا.
سکرتێرى مەکتەبی سیاسى پارتى روونیکردوەتەوە، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشی نه‌بن ئەوا به‌و بارودۆخه‌ی كه عێراق تێیدایه ئێستا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئەوان له كوردستانیه‌ك بن و هه‌وڵ بده‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزیش نه‌بن، به‌ڵام یه‌ك هه‌ڵوێست ببن به‌رامبه‌ر به په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غداد.
میرانی باسى لەوەشکردوە، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌بێت یه‌ك لیستی بكه‌ن بۆ هه‌موو حیزبه‌كان باشتره ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ك ڕێكبكه‌ون.
سکرتێرى مەکتەبی سیاسى پارتى وتیشى" ناكرێت كورد به‌شداری نه‌كات چونكه ئه‌و بارودۆخه‌ی عێراق تێدایه به‌دیلی ئێمه حیزبه‌كان كوردێك ده‌هێنن و له‌وێ دایده‌نێن و پاشان كورد زیان ده‌كات، بارودۆخی عێراق هی ئه‌وه نییه هه‌موو شتێك له‌ئێمه قبوڵ بكات له‌هه‌مانكاتیشدا بارودۆخی ئێمه‌ش ئه‌وه نییه هه‌موو شتێك له عێراق قبوڵ بكه‌ین كه‌واته ده‌بێت به‌شوێن چاره‌سه‌رێكی ته‌وفیقی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێن."
س.هـ