شارپرێس:
جەمال کۆچەر ئەندامی
کیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت ئەوەی لە داهاتی دەروازە
سنوورییەکانەوە دێتە ناو خەزێنەی دەوڵەتەوە لەسەدا پێنجی کۆی داهاتی راستەقینەی
ئەو دەروازانە تێپەڕناکات .
کۆچەر لەلێدوانێکدا
بەپێگەی مەعلوومەی راگەیاندووە، ڕێکارەکانی حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە
سنوورییەکان تائێستا هیچ بەرهەمێکی نەبووە و نەبۆتە هۆی زیادکردنی داهاتەکانایان،
بەشێوەیەک ئەوەی لەو دەروازانەوە دێتە ناو خەزێنەی گشتیی دەوڵەتەوە لەسەدا پێنجی
داهاتی راستەقینەیان تێپەڕناکات .
کۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە زیادکردنی داهاتی ئەو دەروازانە
پێویستی بە گرتنەبەری هەنگاوی ترە بەئاڕاستەی چارەسەرکردنی لایەنە نەرێنییەکانی
کارکردن لەو دەروازانە ، تاوەکو ببێتە هۆکارێک بۆ گەورەکردنی سەرچاوە داراییەکانی
دەوڵەت .
لەلایەکى ترەوە عەلی لامی
ئەندامی لیژنەی ئابوری پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند، بە ئەلیکترۆنیکردنی
دەروازە سنورییەکانی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتی ئەو دەروازنە ١٠ قاتی ئێستا
زیاد بکات ، کە ئەوەش گرنگییەکەی زۆری بۆ عێراق هەیە کە بەهۆی دابەزینی نرخی
نەوتەوە لەدۆخێکی دارایی قورسدایە .
وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی