بیانیتچ: مێسی بونەوەرێکی ئاسمانییە

وەرزش

16/09/2020‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مریالیم بیانتیچی یاریزانی نوێی بەرشەلۆنە، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، لیۆنیل مێسی بە بونەوەری ئاسمانی ناو برد

ڕۆژی سێشەممە، یانە کەتەلۆنییەکە بیانتیچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نمایش کرد، کە لە یانەی یۆڤانتۆسەوە گواسترایەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و درێسی ژمارە 8 ی وەرگرت

بیانتیش کە درێسی ئەندریاس ئینێستای وەرگرتووە لە کاتی نمایشەکەدا ووتی: هەرچەندە مێسی ناکۆکی لەگەڵ یانەکەیدا هەبوو، بەڵام پێشبینیم دەکرد ڕووداوەکان دەرئەجامی باشی هەبێت

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، هیچ کات پێشبینی ئەوەم نەکردووە مێسی بە درێسێکی ترەوە ببینم، خۆشحاڵم لەگەڵ مێسیدا یاری بکەم چونکە ئەو بونەوەری ئاسمانییە
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ