تڕەمپ دووەم لێدانی كوشندە بەركەوت

جیهان

16/09/2020‌ 1672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێش وادەی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی نۆڤەمبەری ئایندەی ئەمریكا، بۆب وود ۆڕد- ی ڕۆژنامەنووس بە ناوبانگی ئەمریكی، دووەم لێدانی كوشندەی ئاراستەی ترەمپ كرد، بەوەی لە 15 ی سێبتێمبەری ئەم مانگەدا، دووەم پەرتووك بە ناونیشانی (مەترسی= Rage) لەسەر تڕەمپ نووسی. پێشتریش لە ساڵی 2018 پەرتوكی یەكەمی بە ناونیشانی (ترس) لەسەر تڕەمپ نووسی بوو.

لە پەرتوكی یەكەمدا بۆب دەڵێت: ئیدارەكەی ترەمپ بێ سەرەوبەرە و پاشاگەردانییە، ناكۆكی توند لە نێوان یارمەتیدەر و ڕاوێژكارەكانیدا هەیە و زۆریان باوەڕیان بە تواناكانی تڕەمپ نییە لە بەڕێوەبردنی كاروباری وڵاتدا.
لەسەر داوای تڕەمپ بۆب سەردانی كۆشكی سپی كرد و 18 جار ترەمپی بینی، سەرجەم دیدارەكانیش تۆمار كراون.

لە پەرتووكی دوەمدا زۆر خراپتر هێرشی كردۆتە سەر تڕەمپ و دەڵێت: تڕەمپ پیاوە هەڵەكەیە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا و بەكەڵكی سەرۆكایەتی نایە، پێشتر (ڕۆبێرت ئۆلبڕاین) ی ڕاوێژكاری ڕاپۆرتێكی لەسەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێداوە، پێیان گوتووە ئەو پەتایە لە پەتاكەی ساڵی 1918 مەترسیدارترە كە 50 ملیۆن كەسی كوشت، بەڵام فەرامۆشی كردووە.

جیمس ماتس- وەزیری بەرگی پێشوو كە دەستی لە ئیدارەكەی تڕەمپ كیشایەوە، لە بارەی تڕەمپەوە دەڵێت: ترەمپ مەترسیدارە، شایستەی ئەوە نییە سەرۆكی ئەمریكا بێت… بە هۆی مكوڕبوونی لەسەر بڕیاری كێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا دەستم لەكاركێشایەوە… تڕەمپ بەم بڕیارەی سەلماندی نەك هەر گەمژییەوە بەڵكو ئێجگار گەمژەیە.

ئامادەكردنی : لوقمان حاجی قادر