جەنگی ساردی نێوان ڕیاڵ مەدرید و گاریس بێڵ

وەرزش

16/09/2020‌ 451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تاکو ئێستا گاریس بێڵی هاونیشتیمانی وێڵز، پەیوەستە بەو گرێبەستەی لە نێوان خۆی و یانەی ڕیاڵ مدریدی پایتەختی ئیسپاندا هەیە

بە ڕوونی دەردەکەوێت یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت دەستبەرداری گاریس بێڵی تەمەن 31 ساڵ ببێت، گاریس بێڵیش دەیەوێت لە مۆتەکەی ڕیاڵ مەدرید ڕزگاری ببێت

تاکو ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەیی خۆی بۆ بەستنی بۆند لەگەڵ گاریس بێڵدا دەرنەبڕیوە لەبەر ئەوەی لە هیچ ڕاهێنانێکی بەکۆمەڵدا دەرناکەوێت

ئاشکرایە کە گاریس بێڵ گرفتی پێکان یان هیچ گرفتێکی تەندروستی نییە، بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ زیدان و هاوڕێکانیدا دەرناکەوێت

تەنانەت لە بازاڕەکانی تایبەت بە فرۆشتنی درێسی یاریزانەکاندا درێسی ژمارە 11 ی گاریس بێڵ بەردەست نییە، لە کاتێکدا درێسی ژمارە 10 ی لۆکا مۆدریچ و درێسی ژمارە 12 ی مارسێلۆ بەردەستن

سەرەڕای ئەم شتانە. گاریس بێڵ لە ڕیزبەندی یاریزانەکانی یانەکە و بە درێسی نوێوە بەهیج جۆرێک دەرنەکەوتووە

تەنانەت هیچ وێنەیەکی لە پەڕە فەڕمییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاونەکراوەتەوە، تەنها ئەو وێنانە نەبێت کە هاوڕێکانی بڵاویان کردووەتەوە

ئەم جەنگە ساردە لە نێوان یانەکە و یاریزانە وێڵزییەکە بەردەوام دەبێت تاکو وەرزی گواستنەوەی یاریزانەکان بەردەوام بێت
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ