شارپرێس:
کاربەدەستێکی سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکوور رەنگە یەکەم تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی ژێر ئاویی لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا تاقیبکاتەوە، ئەوەش لە نێوەندی گفتوگۆی کۆریای باکور لەگەڵ ئەمریکا بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی لەلایەن پیۆنگیانگ-ەوە.
لە لێدوانی نوسراودا بۆ یاسادانەرانی وڵاته‌كه‌ی پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنه‌كه، ون ئینچوڵ، پاڵێوراو بۆ سەرۆکی دەستەی هێزه هاوبەشەکانی کۆریای باشور رایگه‌یاند: کۆریای باکور کارده‌كات له‌سه‌ر چالاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی گه‌رده‌لولی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌وه‌كه‌وه دروستبووه له شوێنی مانه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كانی لە ناوچەی سنپۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاته‌كه، كه ئه‌وه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه كه ژێر ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تیادایه.
ون باسی له‌وه‌شكرد: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆریای باكور هه‌ڵده‌ستێت به تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی كه ژێر ده‌ریاییه‌كانیان هه‌ڵیده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سوپای كۆریای باشوور لەنزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی ئەو وڵاته دەکات.
لەم ساڵانەی دواییدا کۆریای باکوور به‌رده‌وام له هه‌وڵدابوو بۆ توانینی هه‌ڵدانی موشه‌ك له ژێر ده‌ریادا، كه به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندێكه مایه‌ی نیگه‌رانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش ته‌قاندنی مووشه‌كه ژێر ده‌ریاییه‌كه دۆزینه‌وه‌ی زۆری ئاسته‌مه.
تاقیکردنەوەی ئه‌و موشەکه ژێر ئاویه‌ی کۆریای باکور لە ماوەی سێ ساڵدا یەکەم تاقیکردنەوەی چەکی لەو جۆره بوو، لەو کاتەوەی کۆریای باکور چووەته ناو دانوستانی ئەتۆمییەوە لەگەڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە ساڵی 2018دا.
گفتوگۆی ئه‌تۆمی له نێوان كیم جۆن ئون، رێبه‌ری كۆریای باكور و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019دا شكستیهێنا، به‌هۆی رێككنه‌وتن له‌باره‌ی هه‌ڵنه‌گرتنی سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
به‌ڵام هەندێک لە شارەزایان دەڵێن کۆریای باکوور پێناچێت بەم زووانە هیچ تاقیکردنەوەیەکی گەورەی چەک ئەنجام بدات، چونکە ڕووبەڕووی چەندین قەیران بووه‌ته، لەوانە زیانی گەردەلولی ئه‌م دواییانه‌ی وڵاته‌كه و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بووە هۆی داخستنی سنووری پیۆنگ یانگ لەگەڵ چین كه گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی وڵاته‌كه‌یه.
بەوتەی شارەزایانی بیانی، تاقیکردنەوەی موشەکی ژێر ئاوی پێشووی کۆریای باکور لە بارێکی ژێر ئاوەوە ئەنجامدراوە کە بە لوله‌یه‌ك ته‌قێندراوه نه‌ك به ژێر ده‌ریاییه‌كی چالاك.
لە مانگی تەموزی ساڵی 2019 دا، میدیاکانی کۆریای باکور رایانگەیاند، کیم ژێردەریاییەکی نوێی دروستکراو دەپشکنێ کە به‌بۆچونی چاودێران، وادەردەکەوێت لە باشترین مۆدێلی ژێر ده‌ریایی کۆریای باکورە به‌راورد به بۆریه‌كانی ته‌قاندنی موشه‌ك.
ه.م