شارپرێس جیاوازى پرۆژەی بە هەرێمکردن و لامەرکەزیی سلێمانی دەخاتەڕوو

کوردستان

18/09/2020‌ 816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لەم ساڵدا دوو پڕۆژەى گرنگ تایبەت بە چارەنوسی پارێزگاى سلێمانى خرایەڕوو کە یەکێکیان پڕۆژەى لامەرکەزیی سلێمانی و لەم دواییانەش بەهەرێمکردنى پارێزگاى سلێمانى.

لەم بەرنامەیەی بە"پێوە"ی شارپرێسدا هەریەکە لە عەبدولرەزاق شەریف ئەندامى دەستەى بە هەرێمکردنى سلێمانى و شێخ بەرزان جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى باس لە ناوەڕۆک و گرنگى و هۆکارى راگەیاندنى ئەو دوو پڕۆژەیە دەکەن.

لەبارەى بە هەرێمکردنى سلێمانییەوە عەبدولرەزاق شەریف دەڵێت: ئێمە لەگەڵ حکومداریەتى هەولێرو بەغدا گەییشتووینەتە بنبەست بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بۆیە ئەم پڕۆژەی بە هەرێمکردنەمان پێشنیاز کردوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى میللەتەکەمان.

ئاماژەى بەوەشکرد، کە ئەوان ئەو پڕۆژەیان خستووەتەڕوو داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەن گفتوگۆ لەسەر ئەو پرۆژەیە بکەن بزانن ئەمە چارەسەر بۆ ژیانى سیاسى و حزبی.

شێخ بەرزان جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیش دەڵێت" لە ٢٨ ساڵى رابردوودا هەرێمى کوردستان چەندین قەیرانى گەورە هەیە، لە ئەنجامى ئەوەدا بۆمان دەرکەوتووە بەم سیستەمە مەرکەزییەى ئێستا ناتوانێت بەرژەوەندى خەڵک بپارێزێت و لە خزمەتى هاوڵاتیدا بێت".

ئاماژە بەوەش دەکات لە ساییەى ئەم سیستەمە مەرکەزییەدا بژێوى ژیانى ناچێت بەڕێوە.

هەروەها شێخ بەرزان باس لەوەش دەکات پڕۆژەکەى ئەوان لە چوارچێوەى حکومەتدایەو بەپێی یاسایی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.
س.هـ