عێراقییەکان گەورەترین کڕیاری خانوبەرەن لە تورکیا

عیراق

18/09/2020‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی لێدوانی عومەر فارووق ئەکبال سەرۆکی کۆمەڵەی برەودان بە خانوبەرەی تورکیا لەدەرەوە لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا ٢٠ هەزار و ٨٩٦ یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا فرۆشراون هەروەک فرۆشی خانوبەرە بە بیانییەکان گەیشتۆتەوە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

ئەکبال ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کەلەمانگی ئابی رابردوودا  ئەستەنبوڵ پێشەنگی شارە تورکییەکان بووە بۆ فرۆشتنی خانوبەرە، دواتر ئەنتالیا و ئەنقەرە و مەرسین و یالوڤا هاتوون .

 فرۆشی خانوبەرە بە بیانییەکان بەراورد بە مانگی رابردوو بەڕێژەی ٤٢٪ زیادی کردووە کە لەو مانگەدا بیانییەکان ٣٨٩٣ خانوویان کڕیوە .

ئەکبال باسی لەوە کردووە کە لەمانگی ئابدا ئێرانییەکان لەپلەی یەکەمدابوون بۆ کڕینی خانوو شوقەی نیشتەجێبوون لە تورکیا کە ٦٤٠ خانوویان کڕیوە، دواتر عێراقییەکان ٥٩٢ خانوویان کڕیوە ، رووسەکان ٣٦٦ خانوو ئەڤغانییەکان ١٥٦ و ئازەربایجانییەکان ١٥٤ خانوویان کڕیوە .

هەروەک بەگوێرەی پەیمانگای ئاماری تورکی عێراقییەکان لەماوەی نێوان ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ نزیکەی ١٨٪ی ئەو ١٤٣ هەزار خانووەیان کڕیوە کە لە تورکیا بە بیانییەکان فرۆشراوە دواتر ئێرانییەکان و سعووودییەکان بە ڕێژەی ٩٪ بۆ هەریەکەیان رووس ٥٪ ، کوێتی و قەتەری ئیماراتیییەکان بەکەمتر ٥٪ .

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی