لەڕێگای پێستەوە پێشبینی نزیکبوونەوەی درووستبوونی جەڵتەی دڵ دەکرێت

تەندروستی

19/09/2020‌ 1552 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ لەنیشانە باوەکانی نزیکبوونەوەی نۆرەدڵێیە، بەڵام زانا ئەمەریکییەکان دەڵێن هەندێک نیشانەی تر هەیە و پەیوەندی بە پێستەوە هەیە دەکرێت لەڕێگایەوە پێشبینی درووستبوونی جەڵتەی دڵ بکرێت.

بەگوێرەی ناوەندی فلۆریدا بۆ نەخۆشییەکانی پێست و شێرپەنجەی پێست ئەو گۆشتە زیادانەی سەر پێست کە پێیان دەگوترێت گرێی ئۆسلەر، دەکرێت ئاماژەبێت بۆ درووستبوونی هەوکردنی پێستی دڵ کە نەخۆشییەکە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات .

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئێکسپرێس"ی بەریتانی، ئەو گرێ سوور یان ئەرخەوانیانە ئازاریان هەیە و لەسەر پەنجەکانی دەست و پێکان دەردەکەون .
ناوەندەکە دەڵێت" رەنگە پزیشکی پێست یەکەم کەس بێت بزانێت کە نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و لوولەکانی خوێنت لەسەر دەرکەوتووە".

هەروەک دەڵێت" ئەو نیشانانە زۆر دەگمەنن بەڵام بەدڵنیایی ئاماژەیەکی جیدییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی هەوکردنی پێستی دڵ کە رەنگە گرێی ئۆسلەر بۆماوەی چەند سەعات یان چەند رۆژێک بەردەوام بن ".

بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە گرێی ئۆسلەر تەنیا ئاماژە نییە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، بەڵکو رەنگە بەرئەنجامی کارلێکی هەستەوەری یان بەرگری جەستە بێت .

لەنیشانە باوەکانی تری تووشبوون بە نۆرەدڵێ بریتییە لە ئازاریکی توند لە سنگ یان بوونی ئازار لە قۆڵەکان و هەستکردنی کتوپڕ بە سەر لەگێژەوە هاتن و ئارەقکردنەوە . 
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی