شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز کێشەیەکی ئاشکرا کردووە کە دەبێتە هۆی بەربەست لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنانەت دوای پەرەسەندنی ڤاکسینی ڤایرۆسەکە، ئەویش چۆنێتی گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنایه بۆ سەرتاسەری جیهان، لەکاتێکدا پێویستی به پله‌یه‌كی زۆر سارد هه‌یه.
بەگوێرەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی، کوتانی کۆرۆنا پێویستی به پلەی گەرمای تا 80 پلەی سیلیزی لە ژێر سفر هه‌یه، لەوساتەوەی کە به‌رهه‌مده‌هێنرێت تا ئەوکاتەی ئامادەده‌كرێت بۆ لێدانی له نه‌خۆشه‌كان، ئەمەش ئاسان نابێت، چونکە ڤاکسینەکان لەکیشوەرێک دروست دەکرێن و بۆ کیشوەرێکی تر دەگوازرێنەوە، هەروەها لە سەنتەرێکی لۆجستییەوە دەگوازرێنەوە بۆ سەنتەرێکی لۆجستی پێش ئەوەی لەنەخۆشەکان بدرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و به‌ربه‌سته هانی کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ده‌دا کە بیر لەڕێگەکانی پاراستنی پلەی گەرمی ڤاكسینه‌كه بكه‌نه‌وه، كه پێده‌چێت تێچووه‌كه‌ی سەدان ملیۆن دۆلار بێت، کە پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی بە فڕۆكه‌ی بارهەڵگر و کۆگای بارهەڵگر هەیە لەگەڵ ساردکەرەوە و هه‌روه‌ها دروستکردنی بوتڵی شووشە کە بەرگەی ئەو کەشوهەوا سەهۆڵاویە بگرێت.
جی ستیفن مۆریسۆن جێگری سەرۆکی باڵا لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: "دەست دەکەین بە تێگەیشتن لە ئاڵۆزیەکانی لایەنی گەیاندنی هەر ڤاکسینێک، ڤاكسیۆنه‌كان پێداویستی قورسیان هەیە بۆ گەیاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به جیهاندا".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی هەینی ڕایگەیاند، تا مانگی نیسان سەدان ملیۆن دەرمانی کوتانی کۆرۆنا بۆ هەموو ئەمریکییەکان بەردەست دەبێت.
هاوکات دکتۆر ڕۆبەرت ئاڕ ڕێدفیلد، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی کۆنتڕۆڵ و پشگیری لە نەخۆشیەکان، ڕۆژی چوارشەممە بە لیژنەی ئەنجومەنی پیرانی ڕاگەیاند، کوتانەکە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەست نابێت.
دوو لەو سێ ڤاکسینەی کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، ڤاکسینی (pfizer) و Moderna، پێکهاتوون لە ماددە بۆماوەییەکان، هەروەها ڤاکسینی سێیەم، کە لەلایەن كۆمپانیای (ئەسترازێنێکا) و زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بەرهەم دەهێنرێت، دەبێت بە ساردی بمێنننه‌وه.
دابەشکردنی ڤاکسینەکە پشت بەکۆمپانیا لۆجستییە گەورەکان دەبەستێت وەک FedEx و UPS کە كۆگای تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی خۆراک و پێداویستی پزیشکیان هه‌یه.
ڕۆژنامەکە نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوە کردووە: ئەگەر کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بێت لەسەر دابینكردنی پلەیه‌كی گه‌رمی سارد بۆ پاراستنی ڤاکسینەکە، بەڵام تووشی کێشەیەکی تر دەبێت ئەویش شکانی ئه‌و پیاڵه شووشەیە کە ڤاکسینه‌كه‌ی تیایدا ده‌گوازرێته‌وه، بەهۆی ئەو پەڕی ساردیەوە.
هەروەها ئەگەر هەموو ئەو کێشانە تێبه‌په‌ڕێنرێت، ڤاكسینه‌كه رووبه‌ڕووی كێشه‌كی دیكه ده‌بێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئایا دەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکان ساردکەرەوەیان تێدایە کە بتوانرێت پلەی گەرمی زۆر نزم له خوار 80 پله‌ی ژێر سفر بۆ ڤاكسیۆنه‌كه دابین بكه‌ن؟.
ه.م