بەرشەلۆنە هیچ یاریزانێک ناکڕێت

وەرزش

20/09/2020‌ 295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهۆى ئەو قەرزە زۆرەى لەسەر یانەکە کەڵەکە بووە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بەنیاز نییە هیچ یاریزانێکى نوێ بباتە ریزەکانییەوە.

بەپێی هەواڵێکى رۆژنامەکانى ئیسپانیا لەم وەرزەدا یانەى بەرشەلۆنە بریاریداوە هیچ یاریزانێکى نوێ نەکڕێت ئەوەش بەهۆى ئەو قەرزە زۆرانەى لەسەر یانەکە دروست بووەو بەنیاز نییە هیچ گرێبەستێکى نوێ بکات.

هەروەها بەرشەلۆنە چەندیارێزانێکى فرۆشتووە بۆ ئەوەى بەشێک لە قەرزەکانى پێ بداتەوە، بەڵام ئامادە نیە یاریزانی دیکە بکڕێت.

یانەى بەرشەلۆنە ساڵانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەداتە یاریزان و کارمەند و ئەندامانى یانەکەی ئەوەش بارگرانییەکى زۆری بۆ سەر بەرێوەبردنى بەرەشەلۆنە دروست کردوە.

س.هـ