ئایا تورکیا گەروى بۆسفۆر بەروى روسیا دادەخات؟

مەلەفی تایبەت

20/09/2020‌ 1282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "کورییر" بۆ پیشەسازى سەربازى راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بەمەترسیەکانى داخستنى گەروى بۆسفۆر بەروى کەشتیە روسیەکاندا؛ لەهەر چرکەیەکدا بێت. 

لەراپۆرتەکەدا هاتوە، "بەگوێرەى زانیاریەکانى دەریاوانى روسیا؛ لەمانگى سێپتەمبەردا کەشتیگەلى روسى بەکەلوپەلى زیندو دەست بەڕاهێنانەکانى دەکات لەئاوەکانى دراوسێى قوبرس، ئەویش لەچوارچێوەى مانۆرەکانى "زرێپۆشى زەریا"ى ٢٠٢٠؛ لەچوارچێوەیەکى فراواندا". 

دەزگاکانى راگەیاندنى تورکیا بەپەلە رایانگەیاند، ئەنكەرە دوو بڕیارى دەریاوانى بۆ رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست دەرکردوە؛ ئەو شوێنەى کە روسیا دەیەوێت مانۆڕى تێدا ئەنجامبدات. ئیدارەى هایدرۆگرافیاو زانستى زەریاکانى سەر بەدەریاوانى تورکیا، داواى لەدەریاوانى روسیا کردوە نەچێتە ئەو شوێنانەى کە پرۆسەى کنەو پشنکینى تێدا ئەنجامدەدرێت؛ واتە لەو شوێنانەى تورکەکان بەدواى نەوت و غازدا دەگەڕێن. 

جارێکى دیكه‌ش ئەنكەرە کارى دۆزینەوەى کەشتی توێژینەوەکانى کردە ژێر پەردەى کەشتیە جەنگیەکانى لەرۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست، ئەمەش بوە مایەى زیاتر بونى گرژیەکان لەگەڵ ئەسینا، هەروەها رونیشە، کە ئەو راهێنانانەى روسیا پلانى بۆ داناوە ئەنكەره‌ى شڵەژاندوەو ئامۆژگارى روسیاى کردوە لەو ناوچانە دوربکەونەوە، تائێستاش دەبێ لەڕێگەى گەروى بۆسفۆرەوە بگەنە دەریاى ناوەڕاست. 

گەروى بۆسفۆر لەبەرامبەر هەموان کراوەیە، بەگوێرەى رێککەوتننامەى مۆنترۆ، تا ئەو رادەیەى کەشتیەکانى ئەو وڵاتانەشى بەسەر دەریاى رەشدا ناڕوانن دەتوانن بۆ ماوەى سێ هەفتە لەو دەریایەدا بمێننەوە، لە نێوشیاندا ناتۆ، بەڵام بۆ روسیا، لەهەرکاتێکدابێت رێککەوتنەکە کۆتایى دێت، ئەگەر وەک ئامرازێکى قەڵسکردنى نێو دەوڵەتى بەکارى بهێنێ.

لەم دوایەشدا زیاتر قسە لەمبارەیەوە  کراوە لەزۆر لایەنى جیاوازەوە، رۆژنامەکانى تورکیا هەندێ هەواڵیان دزە پێکردوە، بەوەى ئەردۆغان پلانى هەیە تێپەڕینى کەشتیە روسیەکان بەو گەروەدا قەدەغە بکات، ئەگەربێت و یۆنان وڵاتانى ترى ناتۆ هەوڵى ئالۆزکردن و گرژى بدەن لەناوچەکەدا، ئەوا بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەخت گەروەکە دادەخرێت، لەو دۆخەشدا، بنکەى دەریایى روسیا لەتەرتوس بەبێ گەیاندنى کەلو پەل دەمێنێتەوە. 

حیلمى رەسوڵ رەزا