ئەرسیناڵ شكۆمەندانە لەوێست هامى بردەوە

وەرزش

20/09/2020‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ئەرسیناڵ، دوەم یاری یەك لەدوای یەكی لەخولی دووەمی ئینگلیزی بردەوە، ڕۆژی دوێنێ لەیاریگای خۆی گورزێكی كوشندەی لەیانەی (وێست هام)داو بەئەنجامی 2-1 یارییەكەی بردەوە.

هێرشبەری فەڕەنسی ئەلیكسەندەر لاكازیت، توانی لەخولەكی 25 یەكەم بۆ گۆڵ بۆ ئەرسیناڵ تۆماربكات، بەڵام میشێل ئەنتۆنیۆ لەخولەكی 45 گۆڵی یەكسانبوونی بۆ وێست هام كردەوە.

كاتێكیش یارییەكە گەیشت بەخولەكەكانی كۆتایی و بەدیاریكراوی لەخولەكی 86، یاریزانی لاو ئیدی نیكیتیا گۆڵێكی كوشندەی تۆماركردو توانیی 3 خاڵی یارییەكە بۆ یانەكەی بەدەستبهێنێت.

 

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ