شارپرێس:
زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئاماژەی بەوەكردوە، هیچ گفتوگۆیەكیان لەگەڵ گاریس بێڵ نەكردوە سەبارەت بەڕۆیشتنی لەیانەی ڕیاڵ مەدرید.
زێدان جەختیکردۆتەوە، هیچ ناكۆكییەك لەنێوان خۆیی و گاریس بێڵدا نییەو سەبارەت بەڕۆیشتنی گاریس بیڵیش هیچ قسەیەكیان نەكردوە.
سەبارەت بەڕۆیشتنی گاریس بێڵ، زێدان وتی:"بابەتەكە پەیوەندی بەوەوە نییە كە من خۆشحاڵ بم یاخود نا، بەڵكو زۆر لەوە ئاڵۆزترە".
گاریس بێڵ كە خاوەنی ژمارە 11ی درێسی یانە پاشاییەكەی ئیسپانیایە، بەشێوەیەكی فەرمی و لەڕێگەی قەرزەوە چوە ڕیزی یانەی تۆتنهامەوە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ