ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی نیسان

هەمەڕەنگ

20/09/2020‌ 327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ ماوەی زیاتر لەنیو سەدە، ئۆتۆمبێلەكانی خێزانی Zی كۆمپانیای نیسان، یەكێكبونە لەسەرنجڕاكێشترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان، نیسان نوێترین ئۆتۆمبێلی ئەو خێزانەی بەرهەمهێناوە.

ئۆتۆمبێلەكە هەڵگری ناوی Z Proto دەبێت، درێژییەكەی 4 مەترو 38 سانتیممەترە، پانییەكەی 185 سانتیمەترە، بەرزییەكەی 131 سانتیممەترە.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو شاشەی تێدایە، یەكێكیان بەرامبەر شۆفێرەو گۆڕانكارییەكان دەخاتەڕوو، ئەوی تریان لەناوەڕاستەوەیە بەقەبارەی 12.3 ئینج بۆ مەڵتی میدیا بەكاردێت و بەلەمس كاردەكات.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی كامێرای بچوكە بەهۆیەوە سەرجەم بەشەكانی ئۆتۆمبێلكە دەبینرێت، هەروەها هەستیاری نێوان خۆیی و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ش یان بەربەستێكی هەیە.

ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی شەش پستۆنی جۆری Twin Turboە بەكێشی 405 ئەسپ، هەروەها گێڕێكی ئۆتۆماتیك و میكانیكی هەیە.

 

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ