وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی و ژینگەی تایلەندی، ڕێگایه‌كی سه‌یریان داهێناوە كه‌وا له سه‌ردانكه‌ره‌كان ده‌كات پاشماوه‌كانیان له دوای ڕۆیشتنی خۆیان جێنه‌هێڵن.
(واراوت سیلبا ئه‌رتشا) وه‌زیری سامانی سروشتی و ژینگه‌ی تایلەند، له واڵەكەی خۆی له فه‌یسبوك وێنه‌ی كارتۆنێكی بڵاوكردۆتەوە كه هەندێك كه‌س له یه‌كێك له باخچه‌كان جێیان هێشتووه و لە سەری نوسراووە: "كارتۆنێكی زبڵ ئاماده‌یه بینێرینەوە بۆ خاوه‌نه‌كانی كه له باخچه‌ی (خاو یای) نیشتیمانی له بیری چووه".
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی وه‌زیره تایله‌ندییه‌كه دوپاتیكردۆتەوە كه ده‌سه‌ڵاتداران ڕێوشوێنی توند لە بەرامبەر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه‌به‌ر كە باخچه‌كان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پیس ده‌كه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆتەوە كه ئه‌م بڕیاره گه‌شتیارانیش ده‌گرێته‌وه.
یاسای تایله‌ندی به‌گوێره‌ی یاسای باخچه نیشتیمانییه‌كان، ڕێگه به سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه زبڵ و خاشاك له شوێنه گشتییه‌كان فڕی دەدەن، بڕی سزاكەش ده‌گاته نزیكەی 16 هه‌زار دۆلار یان زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ.
وه‌رگێران : دیاكۆ لوقمان حاجی