شارپرێس
هەریەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەهیزترین و سەرسەختترین ئەو بەرگریکارانەیان ئاشکرا کردووە کە لەماوەی ژیانی وەرزشیاندا رووبەروویان بوونەتەوە .
وەکو هەموو هێرشبەرانی تر، مێسی و رۆناڵدۆش لەمیانی یاریکردنیاندا رووبەرووی گەلێک لە بەرگریکاری بەهێز بوونەتەوە ، بەڵام بەشێک لەوانە جیاواز بوون .
پێگەی "سپۆرت بایبڵ"، لەسەر زاری مێسییەوە گواستوویەتییەوە کە وتویەتی بەرگریکاری گەنج پابلۆ ماڤیۆ بەهێزترین بەرگریکار بووە کە رووبەڕووی بۆتەوە ، بەوەش بەرگریکارانی وەک سێرگیۆ رامۆس و دیگۆ گۆدینی پشتگوێ خستووە .
میسی دەڵێت " لەڕاستیدا من لەهیچ بەرگریکارێکی دیاریکراو بێزار نەبووم ، بەڵام ماڤیۆ کەمێک سەیر بو " . بەرگرییەکی بەهێز و توند دەکات"
هەرچی ڕۆناڵدۆیە کە لەهەردوو خولی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتالی دا چەندین ئەزموونی جۆراوجۆری پیشانداوە ، ئاشکرایکرد بەهێزترین ناو کە ڕووبەڕووی بۆتەوە ، ئاشلی کۆڵ بەرگریکاری پێشووی چێڵسی بووە .
لەوبارەیەوە رایگەیاندووە کە لەماوەی ساڵانی رابردووی یاریکردنیدا ، یاریی سەرنجراکێشی لەگەڵ ئاشلی کۆڵدا کردووە ، جەختیشی کردۆتەوە کە بەراستی ئەو یاریزانە ئەوەندە بەهێزە بواری هەناسەدانت بۆ ناهێڵێتەوە .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی