سۆنی کامێرای نوێی ALPHA 7C دەردەکات

هەمەڕەنگ

22/09/2020‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کۆمپانیای سۆنی ئاشکرای کردووە کە کامێرای Alpha 7C ی نوێی دەرکردووە کە سەر بە نەوەی کامێرا لێکدراوە چوارچێوە تەواوەکانە . 

کۆمپانیا یابانییەکە رایگەیاندووە کە کامێرا نوێکە کە بەکورتی ناسراوە بە سۆنی a7c و کوالێتیی هەستەوەری چوارچێوەکەی دەگاتە ٢٤ مێگاپێکسڵ و لەسەر بنەمای زنجیرەی کامێراکانی Alpha 6000 دیزاین کراوە و ئامادەکراوە. 

کێشی کامێراکە لە ٥٠٩ گرام تێپەڕناکات ، هەربۆیە بە یەکێک لە بچووکترین کامێڕا چوارچێوە تەواوەکان هەژمار دەکرێت . 

کامێرای سۆنی a7c دەتوانێت وێنەی ڤیدیۆیی بە کوالێتی K 4  و بەخێرایی ٣٠ وێنە لە چرکەیەکدا تۆمار بکات ، لەگەڵ کوالێتی Full HD بەخێراییەک کە دەگاتە ١٢٠ وێنە لە چرکەیەکدا ، جگە لەوەی کامێراکە پشتیوانی تەکنیکی وێنەگرتن بە جوڵەی هێواش و خێرا دەکات .

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری کامێراکەیە ئەوە شاشەیەکی LCD قەبارە ٣ ئینچی هەیە و بە کوالێتی ٩٢١٠٠٠ پێکسڵ کار دەکات ، لەگەڵ بوونی تۆڕی وای فای خێرا و دەرچەی USB-C .

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی