شارپرێس:
کۆى گشتیی توشبوانى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهاندا 31 ملیۆن کەسى تێپه‌ڕاندو 965 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مریكاش له‌پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ته‌شه‌نه ده‌كات.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى زانكۆى جۆنز هوبكنزى ئه‌مریكى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان گه‌یشته 31 ملیۆن‌و 245 هه‌زار كه‌س.
زانكۆكه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌شى گیانیان له‌ده‌ستداوه 965 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندوه‌و ئه‌وانه‌شى كۆرۆنایان تێپه‌ڕاندوه‌و ته‌ندروستیان باشتر بوه، گه‌یشتۆته چوار ملیۆن‌و 21 هه‌زار كه‌س.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌مریكا ئێستا له‌پێشه‌نگى ئه‌و وڵاتانه‌دا كه زۆرترین توشبوى كۆرۆناى هه‌یه‌و تادێت ژماره‌كه‌ش له‌جیهان‌و له‌و وڵاته زیاد ده‌كات، دواى ئه‌مریكاش هه‌ریه‌ك له(هندستان، بەرازیل، ڕوسیا، کۆڵۆمبیاو پیرۆ) دێت.