شارپرێس:
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 سێ هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكرایكردوه، پڕۆژه‌یاساى بودجەی 2020 دواى ئه‌وه‌ى گه‌یشته په‌رله‌مان، ده‌نگدان له‌سه‌رى ماوه‌ى سێ هەفتە دەخایەنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى:"بودجە چەند ڕۆژێکی دەوێت بۆ ئەوەی بگاته ده‌ست لیژنەی دارایی و دواتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ده‌کرێت، به‌دڵنیاییشه‌وه تێپەڕاندنی سێ هەفتە دەخایەنێت".