شارپرێس:
یەكێتی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ (ویفا) بڕیارێكی سەمەرەی سەبارەت بەیاری كۆتایی نازناوی سۆپەری ئەوروپی دەركرد كە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بۆتەوە.
ویفا بڕیاریداوە، كۆتا یاری نازناوی سوپەری ئەوروپی لەبودابێستی پایتەختی هەنگاریا بەئامادەبوونی هاندەران ئەنجامبدرێت، كە چەندین ژمارەی توشبووی كۆرۆنای بەشێوەیەكی شاراوە تێدایە.
یارییەكە لەنێوان بایرن میونخ و ئیشبیلە ئەنجامدەدرێت، حاڵەتەكانی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆناش ڕوو لەزیادبونە، ئەم بڕیارەش ویفای ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر كردۆتەوە، چونكە ڕێگهی بە 20 هەزار هاندەر داوە ئامادەبن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ