ڤیداڵ بەنامەیەكی كاریگەر ماڵئاوایی لەبەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

22/09/2020‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 
ئەرتۆرۆ ڤیداڵ ئەستێرەی هەڵبژارده‌ى چیلی، یاریگای كامپنو و یانە كەتەلۆنییەكەی جێهێشت و دەچێتە خولی ئیتاڵی و یانەی ئینتەرمیلان، ڤیداڵ نامەیەكی كاریگەری وەكو ماڵئاوایی لەیانەی بەرشەلۆنە نوسیوە.

لەنامەی ماڵئاواییدا، ڤیداڵ لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی:"پاش دوو ساڵ یاریكردن، ماڵئاوایی لەهەموان دەكەم لەیانەی بەرشەلۆنە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "شانازییەكی گەورەیە كە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێسی بەرشەلۆنەم لەبەركردوەو لەڕیزی چەندین یاریزانی گەورە یاریم كردوە".

هەروەها باسكردوه‌، "لەماوەی مانەوەم لەیانەكەدا سوپاسی خێزانەكەم و هاوڕێ و پزیشك و تیمی یانەكەو سەرجەم ئەوكەسانە دەكەم كە پشتیوانیی و خۆشەویستییەكی زۆریان بۆ دەربڕیوم".

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ