رزگارکەرى روسیا، نەوتە یان گەنم؟

ڕاپۆرت

22/09/2020‌ 1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس...
ئەنتۆن چاپلین، راپۆرتێکى لە گۆڤارى"سفوبودنایا غازیتا" بڵاوکردۆتەوە دەربارەى وەرزى گەنمی ئەمساڵى روسیاو چاوەڕوانى قەبارەى هەناردەکردنى بۆ دەرەوەى وڵات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بازاڕەکانى هەناردەکردن نرخێکى پێوانەیى بۆ گەنمى روسیا تۆمار دەکات. لەسەرەتاى وەرزى کشتوکاڵى ئەمساڵدا؛ کە لە یەکى یۆلیۆ دەست پێدەکات، نرخى گەنمى روسى بەرزبۆتەوە کە پرۆتین تیایدا ١٢.٥% بەرێژەى ٨%ى، لە ئێستادا نرخى هەناردە کردن بۆ تۆنێک گەنم ٢٢٠ دۆلارە.

لەمەش گرنگتر روسیا بەردەوامە لە بەهێزکردنى پێگەى خۆى لە بازاڕە کشتوکاڵیەکاندا و پێگەیەکى باشى تیایدا داگیر کردوە. بەتایبەتی جەزائیر کە شێوەیەکى کلاسیکى سەر بە دەرەبەگایەتى فەرەنسیە، ئامادەیە گەنمى زیاتر لە روسیا بکرێت، راستە ئەمە بە گوێرەى مەرجى نمونەیى روونادات بەوەى گەنم بە گوێرەى باشیەکەى هاوردە دەکات و جیاوازى هەیە لەگەڵ ئەوەى فەرەنسادا لە نرخى قبوڵکراو لەلاى روسیا.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، کەمکردنەوەى ئاستى جۆریەتى لە داواکارى لایەنى جەزائیر پەیوەستە بە لاوازى دەغڵ و دان لە فەرەنسا، ئەمەش واى کردوە جەزائیر قەرەبوویی بکاتەوە و بەدواى سەرچاوەى نوێدا بگەڕێت.

لەلایەکى ترەوە، دامەزراوەى چاودێرى بەرهەمە کشتوکاڵیەکانى روسیا رایگەیاندوە، ئامادەکارى بۆ ئەوە کراوە بازاڕى روسیا بەهەمان شێوە بچێتە عێراقەوە، کە ئەویش وڵاتێکى باشە بۆ گەنمى روسیا. هەروەها کۆمپانیاى دەغڵ و دانى یەکگرتوو، کە دەوڵەت خاوەندارێتى دەکات، دەیەوێ هەناردەکانى بۆ بانگلادیش زیاد بکات، کە یەکێکە لە بازاڕە زۆر باشەکانى باشورى رۆژهەڵاتى ئاسیا، و جگە لەوەش دانوستان لەگەڵ ئوردندا دەکرێت.

 شرۆڤەکارانى ئاژانسى سۆڤیکۆن ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پرۆسەکانى پۆلێن کردنى خستنەرووى گەورە هەیە بۆ ئەوەى تورکیا و سعودیە گەنمى روسییان بۆ بچێت، لەگەڵ ئەوەى ئەو دوو دەوڵەتە ماوەیەکى زۆرە بەرهەمى کشتوکاڵى روسیا هاوردە دەکەن.

لەلایەکى ترەوە، هاوکارى نێوان روسیا و مصر بە شێوەیەکى سەرکەوتوانە بەردەوامە. جێگاى باسە، کە مصر ماوەى ساڵانێکى زۆرە لە نێو ئەو گەورە پێنج وڵاتەدایە کە گەنمى روسیا هاوردە دەکات: بەگوێرەى قسەى وەزیرى کشتوکاڵى روسیا (دیمیترى باتروشیف) لەسەرەتاى ئەمساڵەوە، ٣.٥ ملیۆن تۆن گەنم بۆ مصر نێردراوە. پلانیش هەیە بۆ ئەوەى بەرهەمى ئاژەڵ بچێتە ئەو چوارچێوەیەوە.
RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمى رەسول رەزا