شارپرێس:
دادگای سویسرا بڕیاریدا به زیندانیكردنی ناسڕ خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ماوه‌ی 28 مانگ.
ناسڕ خلێفی، سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و خاوه‌نی كه‌ناڵی بین سپۆرت سزای 28 مانگ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچوو، ئه‌ویش به‌هۆی پێدانی "به‌رتیل" به‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ.
نوسینگه‌ی سكرتێری داواكاری گشتی سویسرا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی قبوڵكردنی به‌رتیله‌كه‌ی خلێفی داوه‌ته پاڵ جیرۆم فالكی، سه‌رۆكی پێشووتری فیفا، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی په‌خشكردنی یارییه‌كانی مۆندیال و چه‌ندین پاڵه‌وانێتی دیكه.
دادگای سویسرا بڕیاریدا به زیندانیكردنی جیرۆم فالكی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و ناسڕ خلێفی بۆ ماوه‌ی 28 مانگ.