کوشتنى کچە کوردێک لەبەریتانیا بەزمانى ئینگلیزى دەکرێتە دراما

هەمەڕەنگ

22/09/2020‌ 1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌به‌ریتانیا درامایەک  له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی "به‌ناز" دروستده‌كرێت و وه‌رگێڕی كه‌یسه‌كه‌ش باس له‌ ڕۆژانی كاركردن بۆ وه‌رگێڕانی كه‌یسه‌كه‌ ده‌كات.

بەناز كچێكی كوردی دانیشتووی به‌ریتانیا بوو، لە ساڵى ٢٠٠٦ دا كوژرا و زیاتر له‌ یه‌ك ساڵ و نیو كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی كرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌و كاره‌، سه‌رئه‌نجام لەسەر ئەو کیسە باوک و مام و چەند خزمێکى به‌ناز ده‌ستگیركران چونکە "تاوانەکە"یان بە کۆمەڵ ئەنجامدابوو.

ساماڵ مانى، كه‌ بەشدارى کارى وەرگیرانى كه‌یسی به‌ناز-ی كردووه‌ کردوەو لەو بارەوە دەڵێت، "شانازی به‌وه‌وه‌ دەکەم کە توانیوومە ١٨ مانگ لە ژیانم تەرخان بکەم و هەموو پرۆژەیەکی ژیانم بوەستێنم بۆ یارمەتی ساغکردنەوەی ئەو کەیسە، هەرگیز ئەو ڕۆژەم لە بیر ناچێتەوە کە چوومە ژوری بەشی لێکۆڵینەوە و لێكۆڵه‌ره‌كان ئەڵقەیەکیان لەبەردەمی مندا دروست کرد بمپارێزن لە بینینی وێنەی لاشەی بەنازچونکە دەیانزانی زۆرم ئازار ئەدات".

س.هـ