ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگای هەواوە دەگوازرێتەوە

تەندروستی

23/09/2020‌ 1530 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی ئەمەریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێی هۆشداریداوە لەوەی رەنگە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەرێگای ئەو تەنۆکە بچووکانەی کە هەوا ‌هەڵیاندەگرێت تا مەودای شەش مەتر بگوازرێنەوە.

ناوەندەکە پێشتر رایگەیاندبوو، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەشێوەیەکی سەرەکی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لەڕێگای پژمە یان کۆکەوەی کەسی نەخۆشەوە دەگوازرێتەوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی نوێکراونەتەوە و لە سایتی ناوەندەکەدا بڵاوکراوەتەوە، داوا لەخەڵک دەکات بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکان لە شوێنە داخراوەکاندا پاککەرەوەی هەوا بەکاربهێنن.

ڤایرۆسی ناو هەوا لەهەموو جۆرەکانی تری ڤایرۆسەکان نەخۆشی زیاتر دەگوازنەوە ، هەربۆیە ناوەندەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەو جێگایانەی هەواگۆڕکێیان خراپە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیان زیاترە.

لێکۆڵینەوەکانیش دەڵێن:"دەکرێت ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لەڕێگای هەواوە بڵاوببێتەوە ، بۆئەوەش ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی رایگەیاندووە کە چاودێری ئەو بەڵگە نوێیانە دەکات کە باس لەوە دەکەن ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لەڕێگای هەواوە دەگوزرێتەوە".

وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی