شارپرێس:
کۆمپانیای "هۆنۆر"ی چینی پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەکی "i30 " لادا کە سەر بەپۆلی مۆبایلە مامناوەندەکانەو کامێرا سێڵفییەکەی کوالێتییەکەی دەگاتە ١٦ مێگاپێکسڵ.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، مۆبایلە نوێکە شاشەیەکی AMOLED بەقەبارەى ٦.٣ و کوالێتیو روونییەکەی FHD+ .
سەبارەت بەکامێرای بەشی پشتەوە ڕایگهیاندوه، سی هاوێنەییەو هاوێنە سەرەکییەکە ٤٨ مێگاپێکسڵە، لەگەڵ کامێرایەکی گۆشەفراوان بەکوالێتی هەشت مێگاپێکسڵو هاوێنەیەکی خوێندنەوەی قوڵایی وێنە بەکوالێتی دوو مێگاپێکسڵ، ئەوە جگە لەبوونی تایبەتمەندی خوێندنەوەی پەنجەمۆر .
وەگێڕان: ئاکۆ ئاڵی