سوارێز قۆپییەی لە تاقیكردنەوەی زمانی ئیتاڵی كردووە

وەرزش

23/09/2020‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
چارەنوسی یاریزانی ئۆرۆگوای لویس سوارێز، مشتومڕێكی زۆری لەسەر كراوە، كۆتاجار ئەنجامدانی قۆپییەی تاقیكردنەوەی زمانە بۆ بەدەستهێنانی نازنامەی ئیتاڵی

بەپێی هەواڵێكی پێگەی سكای نیوز، پۆلیسی ئیتاڵی دۆسیەیەكەی سەبارەت بە قۆپییەكردنی سوارێز بۆ بەدەستهێنانی نازنامەی ئیتاڵی كردووەتەوە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە

نازنامەی ئیتاڵی گرنگە بۆ لویس سوارێز، چونكە دەیەوێت بچێتە ڕیزی یانەی یۆڤانتۆسەوە، چونكە یانەی یۆڤانتۆس گرێبەست لەگەڵ یاریزانە نا ئەوروپییەكان ئەنجام نادات

لە ئێستادا یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی دواكەوتنی نازنامەی ئیتاڵی سوارێزەوە، نایەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئەنجام بدات و بیهێنێتە ڕیزی یانە ئیتاڵییەكەوە

بەپێی قسەی داواكاری گشتی: سوارێز كۆپییەكی دزەپێكراوی تاقیكردنەوەكەی پێبووە و سەرجەم وەڵامەكانی زانیوە و پێشوەختە زانیویەتی نمرەی چەند دەهێنێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ