فۆرد یەكەمین پیك ئەپی كارەبایی ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

23/09/2020‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی بەرهەمهێنانی یەكەمین ئۆتۆمبێلی پیك ئەپی كارەبایی ئاشكرا كرد، كە بڕیار وایە پێش ساڵی 2022 بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە

كۆمپانیاكە بڕی 700 ملیۆن دۆلاری بۆ بەدەسهتێنانی پاتری و بزوێنەری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێلەكانی بەكاربردووە كە بەشێك دەبێت لە پیشەسازی Rouge Center.

كۆمپانیای فۆرد ڤیدیۆیەكی یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی بڵاوكردووەتەوە كە لە جۆری (F150) یە و بەشی پێشەوەی بە درێژی چێوەی ڕوناكی پێوەیە و زۆر جیاوازە

پێگەی insideevs كە گرنگی بە كاروباری ئۆتۆمبێل دەدات، بڵاوی كردووەتەوە: ئۆتۆمبێلەكە بەشێوەیەكی سەردەمییانە دروستكراوە و هەوادارانی پیك ئەپ بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ