چین بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجام دەدات

کوردستان

23/09/2020‌ 1634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاند، وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پرۆژەیەکی گەورە لە ھەولێر بنیاتبنێت کە چەندین سێکتەری جیاجیا لە خۆی دەگرێت.

سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە"وڵاتی چین بڕیاریداوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار پڕۆژە لە ھەولێر ئەنجامبدات، ئێمەش ئەو پڕۆپۆزەڵەی ئەوان پێشکەشیان کردووە، پەسەندمانکردووە و سەرقاڵی دابینکردنی زەوین بۆ پڕۆژەکان لە سنوری شارەوانی ھەولێر، کە لەسەر روبەرێکی زۆر گەورە چەندین پرۆژە لە چەند سێکتەرێکی جیاواز دروستدەکرێن."

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو پرۆژانەی بەو پارەیە بڕیارە دروستبکرێن، پڕۆژەی گەشتیاری و بازرگانی و پیشەسازی و وەرزشی و شوێنی یاری و بۆڵینگ و پارکی تێدایە، بۆیە پرۆژەیەکی گەورەی بازرگانییە لە ھەولێر دروستدەکرێت، ئەمەش سودێکی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە پرۆژەکە زۆر گەورەیە و ھەموو سێکتەرەکان لەخۆدەگرێت.

عارەب باسی لەوەشکردووە، جگە لە هەموو ئەوانە ئەو پڕۆژەیەی یەکەی نیشتەجێبوونیش لەخۆدەگرێت، چونکە پارەیەکی زۆریان بۆ دابینکردووە کە پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیارییە لە شاری ھەولێر بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێت."

س.هـ