شارپرێس:
ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەمهریکا وادەى لێخۆشبوون له عێراق بۆ کڕینی گازی ئێرانی درێژدەکاتەوه.
میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ دوو مانگی دیکەی لێخۆشبوون له سزاکانی بۆ عێراق درێژکردەوه، بۆ ئەوەی بتوانێت گاز له ئێران بکڕێت و سووتەمەنیی وێسگەکانی کارەبای پێ دابین بکات.
سبەی پێنج شەممە ئەو وادەیە کۆتایی دەهات کە ئەمریکا وەک دوا وادە بۆ عێراقی دیاری کردبوو سەبارەت بە کڕینى گاز لە ئێران.
س.هـ