بۆیەکەمجار .. سێ باشترین یاریزانی ئەوروپا بێ میسی و ڕۆناڵدۆ

وەرزش

24/09/2020‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ناوی سێ یاریزانی ئاشکراکرد کە بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی نازناوى باشترین یاریزانی ئەوروپا، بۆ یەکەمجاریشە لەمێژووی دروستبوونی ئەو خەڵاتە لەساڵی 2010وە ناوی هیچکام لە میسی و ڕۆناڵدۆی تیدا نییە، بەو پێیەی کە میسی ڕیزبەندی چوارەم‌و ڕۆناڵدۆش ڕیزبەندی دەیەم باشترین یاریزانی ئەوروپایان گرتووە.

ئەو سێ یاریزانەی ئەمساڵ بەربژێری باشترینی ئەوروپان بریتین لەهەریەکە لە(ڕۆبێرت لیڤاندۆفسکی، مانوێل نۆیەر لەبایرن میونخ‌و کێڤین دیبرۆین لەمانچستەر سیتی ).

هەروەها یوفا هاوکات لەگەڵ دیاریکردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا، باشترین ڕاهێنەریش دیاریدەکات، بۆ ئەو خەڵاتەشیان سێ بەربژێری دیاریکردوون کە بریتین لە(یۆرگن کڵووپ، هانز فلیک‌و جولیان ناگڵسمان)، هەرسێ بەربژێرەکەش هاونیشتمانی ئەڵمانی .

ئاهەنگی پێدانی خەڵاتی باشترین یاریزان‌و ڕاهێنەر لەیەکی مانگی ئۆکتۆبەرو هاوکات لەگەڵ تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت.

وەرگێڕان : شەماڵ سۆفیانی